نرخی نه‌وت دابه‌زی

Saturday 18 Jun 2022 344 0
نرخی نه‌وت دابه‌زی بەهۆی مەترسییەکان لە بەرزکردنەوەی نرخی سوو لەلایەن بانکە ناوەندییەکان و سستبوونەوەی گەشەی ئابووری خواست بۆ نەوت کەمبووەوە و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

تیجارەت بان: لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 6.7 بۆ 111.80 دۆلار دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی سەدا 7.8 بۆ 108.41 دۆلار دابەزی.

 

هۆکاری سەرەکی ئەو دابەزینە بەرچاوەش بۆ بەرزبوونەوەی دۆلار دەگەڕێتەوە، کە لە بەرزترین ئاستەکانیدایە لە دوای مانگی کانوونی یەکەمی 2002ـەوە. بەهۆیەوە تێچووی کڕینی نەوت گرانبووە بە تایبەت ئەو بازرگانانەی دراوی دیکە بەکاردەهێنن.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە