ئێران واژۆكردنی رێكه‌وتنێكی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق راگه‌یاند

Wednesday 20 Jul 2022 199 0
ئێران واژۆكردنی رێكه‌وتنێكی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق راگه‌یاند عه‌لی ئه‌كبه‌ر میحرابیان وه‌زیری وزه‌ی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بوه‌ته‌ گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كار و به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌با له‌ وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا یه‌كه‌م رێككه‌وتنی درێژخایه‌نی له‌گه‌ڵ عێراق له‌ بواری كاره‌بادا واژۆ كردوه‌.

 

وه‌زیری وزه‌ی ئێرانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ره‌وتی به‌دیهێنانی رێككه‌وتنه‌ ستراتیژییه‌ درێژخایه‌نه‌كان له‌ بواری كاره‌بادا یه‌كێكه‌ له‌ گرینگترین میحوه‌ره‌كانی دیپلۆماسی بۆ حكومه‌تی ئێستا، كه‌ بوه‌ته‌ هۆی ده‌رئه‌نجامێكی گه‌ش بۆ ئێران، هه‌روه‌ها ئێران گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی كاره‌بایه‌ له‌ نێوان وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیادایه‌ و به‌هێزترین وڵاتی ئه‌م بواره‌ بوه‌ له‌ نێو ئه‌و وڵاتانی رۆژئاوا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی خێراترین پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی كاره‌بایه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردودا.

باسی له‌وه‌شكرد، "توانای ئێران له‌بواری كاره‌بادا ته‌نیا له‌ وێستگه‌كانی كاره‌بادا قه‌تیس نه‌كراوه‌، به‌ڵكو به‌ هۆی پێشكه‌وتنی زانستییه‌وه‌ بوه‌ته‌ شوێنێكی گرنگ له‌نێو وڵاتانی جیهاندا ، وه‌ك چۆن به‌نیازه‌ هه‌مو جۆره‌ خزمه‌تگوزارییه‌كی ئه‌ندازیاری له‌ بواری كاره‌بادا هه‌نارده‌ بكات".
سه‌باره‌ت به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق، عه‌لی ئه‌كبه‌ر میحرابیان ئاشكرایكردوه‌، "رێكه‌وتنێكی درێژخایه‌نیان له‌گه‌ڵ عێراق واژۆكردوه‌، به‌مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردنی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ به‌غدا و به‌ستنه‌وه‌ی به‌ سیستمی گشتی كاره‌بای وزه‌ی ئێرانه‌وه‌".

عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو به‌ سه‌رۆكایه‌تی سعودیه‌ گفتوگۆ ده‌كات بۆ هاورده‌كردنی كاره‌با به‌تایبه‌تیش به‌ستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با به‌ سیستمی كه‌نداو، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردودا به‌ هاورده‌كردنی هه‌زار و 200 مێگاوات و هه‌روه‌ها سوته‌مه‌نی غازی بۆ خۆراكی ناوخۆیی پشتی به‌ ئێران به‌ستبو وێستگه‌كانی كاره‌با.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە