هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ راگیراوە؟

Saturday 26 Nov 2022 358 0
هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ راگیراوە؟ دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لەبارەی بەردەوامی هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری ئاگادارییەك بڵاو دەكاتەوە.

تیجارەت باندەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ئاگادارییەك لەبارەی بەردەوامی هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری ئاگادارییەك بڵاو دەكاتەوە و جەخت لە بەردەوامی هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری دەكات بۆ ماوەی 24ی بەردەوام.

عەمید محەمەد تاهیر رەشید، سەرپەشتیاری كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاندووە "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و گەشتیاران و شۆفێران و بازرگانان دەكەین كە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ 24 كاتژمێر كراوەیە و سەرجەم بەڕێوەبەر و لێپرسراو و فەرمانبەران لە ئەركدان لەپێناو خزمەتكردنی هاوڵاتییان و بۆ ئەوەش جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری بەردەوامە لە دەروازەكە".

باسی لەوەشكردووە "سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە باس لەداخستنی مەرزی باشماخ دەكەن و نە لەڕابردوو نەلەئێستا و لەداهاتووشدا مەرزی باشماخ دانەخراوە و هەمیشە كراوەیە و هەرپێشهاتێكیش هەبێت لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و لەڕاگەیاندنەكانەوە ئاگادارتان دەكەینەوە".

امتیاز مطلب: 100%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە