بنکەی پشکنینی کۆرۆنای باشماخ بەشێوەی (٢٤) کاتژمێری لەئەرکدا دەبن 

Sunday 19 Sep 2021 426 0
بنکەی پشکنینی کۆرۆنای باشماخ بەشێوەی (٢٤) کاتژمێری لەئەرکدا دەبن  ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ

هاوڵاتیان و گەشتیاران ئاگاداردەکەینەوە کە پاش کۆبونەوەی بەڕێز (عەمید محمد تاهیر ) و (سەرپەرشتیاری تیمی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشماخ ) بە بڕیار و ڕاسپاردەی بەڕێز سەرپەرشتیاری دەروازەی باشماخ ، گرفتی داخرانی بنکەی تایبەت بەپشکنینی کۆرۆنا چارەسەرکرا و لە ئێستادا بنکەی پشکنینی کۆرۆنای باشماخ بەشێوەی (٢٤) کاتژمێری لەئەرکدا دەبن و چیتر لەکاتژمێر (١٢) ی شەوەوە بنکەکەیان داناخرێت ئەمەش لەپێناو زیاتر خزمەت گەیاندن بەو هاوڵاتیانەی بەدەروازەکەدا گوزەردەکەن.


شیاوی باسە بەهۆی ئەوەی پێشتر لە کاتژمێر (١٢)ی شەوەوە تا (٨)ی بەیانی کارمەندانی بنکەی پشکنینی کۆرۆنا پشوویان وەردەگرت ، هاوڵاتیان و گەشتیاران دەبوو بمێننەوە لەناو دەروازەکەدا و ئەمەش ناڕەحەتی و سەختی بوو بۆ ئەو هاوڵاتیانە ، بۆیە لەمەولا لەکاتی گەیشتنی هەرکەسێک ، بەبێ گوێدانە کات دەستبەجێ لەلایەن کارمەندی ئێشکگرەوە ڕێکارە تەندروستی یەکانی بۆ ئەنجام دەدرێ و دواتر لەلایەن بنکەی نشینگەی باشماخەوە کاروبارە ئیداری و یاسایی یەکانیان بۆ تەواو دەکرێت بەشێوەی (٢٤) کاتژمێری و بەبێ وەستان و مانەوە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە