"نۆدشە" دەبێتە برەندی گەشتیاری شاری

Sunday 12 Dec 2021 364 0
سەرپەرشتی ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی پارێزگای کرماشان لە پلانڕێژی ئەو ئیدارە بۆ ناساندنی شاری نۆدشە وەکوو برەندی گەشتیاری شاری پارێزگای کرماشان هەواڵی دا.

تیجارەت ‌بان: جەبار گەوهەری لە کۆبوونەوە لەگەڵ شارەوان و ئەندامانی شۆرای شاری نۆدشە ڕایگەیاند: سێ شاری کرماشان، سونقوڕ و نۆدشە لە ئاستی پارێزگا پێکهاتەیەکی کۆنیان هەیە کە نۆدشە بۆ وەرگرتنی گەشتیار زۆر سەرەنج ڕاکێشە.

 

ناوبراو زیادی کرد: دوای تۆماری جیهانی هەورامان ئێمە ئەبێ بەدوای دروست کدنی برەند و ناساندنی شوێنە گەشتیارییەکانی ناوچەکە بین.

 

ناوبراو درێژەی دا: لە ناوچەی هەورامان شاری نۆدشە بە پێی پێکهاتەی تایبەت بە خۆی و شوێنە سەرەنج ڕاکێشە سروشتییەکانی دەتوانێت وەکوو برەندێکی گەشتیاری شاری پارێزگای کرماشان بناسرێت.

 

گەوهەری ڕاشیگەیاند: بە پێ ئەوەی کە نۆدشە وەکوو شاری نەتەوەیی کڵاش لە دڵی تۆماری جیهانی هەوراماندایە، دەتوانرێت بە ڕێکخستنی بازاڕچەی پیشەی دەستیەکی گونجاو بۆی، ئەو شارە ببێتە برەندێکی پیشەی دەستی لە ئێران./مێهر

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە