"مەودای کۆمەڵایەتی" خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی "هایکۆ"ی هۆلەندی بردەوە

Wednesday 15 Dec 2021 319 0
کورتەفیلمی مەودای کۆمەڵایەتی" لە دەرهێنانی " کاوە موعینفەر" لە ئێرانەوە، خەڵاتی بینەرانی باشترین کورتەفیلمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "هایکۆ"ی بردەوە.

تیجارەت بان: بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هایکۆ لە گەڵ بەڕێوەچوونی مۆسیقای کوردی ، لە شاری لاهەی هۆلەندا بەڕێوە چوو. مۆسیقای لاوک، زازا و حەیران لەم ڕێوڕەسمەدا لە لایەن هونەرمەندی ناسراو محەمەد ئەمینەوە پێشکەش کرا.

 

لە درێژەی ئەم ڕێوڕەسمەدا "خەڵاتی بینەران" پێشکەشی کورتەفیلمی مەودای کۆمەڵایەتی" لە دەرهێنانی " کاوە موعینفەر" لە ئێرانەوە کرا و خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بردەوە.

 

ئەم فێستیڤاڵە بە مەبەستی گەشەی پێوەندی شیعر و سینەما و پێک هێنانی دەرفەتی نوێ بۆ زمانی هاوبەش، ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ی سەرماوەز لە شاری لاهەی هۆلەندا بەڕێوە چوو.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە