"ئارگۆن" بووە براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی مێترۆپۆلیسی ئیتالیا

Monday 31 Jan 2022 370 0
کورتەفیلمی ئارگۆن لە دەرهێنانی شۆڕش وەکێڵی لە فێستیڤاڵی مێترۆپۆلیسی ئیتالیا بووە براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی ترسناک.

تیجارەت بان، کورتەفیلمی ئارگۆن کە ئەم دواییانە قۆناغە کۆتاییەکانی تێپەڕاند و بەشداری لە فێستیڤاڵە جۆربەجۆرە نێودەوڵەتییەکان دەکات، لە فێستیڤاڵی مێترۆپۆلیسی ئیتالیا بووە براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی ترسناک.

 

ئەمە یەکەمین خەڵاتی فیلمی ترسناک لە سینەمای کوردییە. لە دیالۆگی کوردی و لۆکەیشنی ناوچەیی بۆ ئەم فیلمە کەڵک وەرگیراوە و لە شاری سنە بەرهەم هاتووە و هەموو دەرهێنەر و ئەکتەران و بەرپرسانی فیلمەکەش کوردن.

 

شۆڕش وەکێڵی دەرهێنەری فیلمەکە و موبین قادری، میلاد مورادی، ڤیان خەیرابادی، جەهانگیر نیلی، رەزا ساعدی، دانش کازمی، هیوا وەکێڵی، هوومەن نەجەفی، ئەمین حەبیبی، میلاد نەزەری و بەرزان خۆش قسە ئەکتەرەکانی فیلمەکەن./مێهر

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە