ده‌رباره

بنکەی ڕاگەیاندنی تیجارەت ‌بان خاوەن مۆڵەتی فەرمی لە کۆماری ئیسلامی ئێرانە

 

تیجارت بان ماڵپەڕێکی هەواڵە کە سەر بە هیچ گرووپ یان تاقمێکی تایبەتی نییە و بە شێوەیەکی تایبەتی ئیدارە دەکرێت.

 

تیجارەت بان هەوڵ دەدا بە ئاراستەکردنی شرۆڤەی بەرۆژ لە بواری ئابووری و بازاڕیی ئێران و هەرێمی کوردستان، ئاسانکاری بۆ چالاکییە بازرگانی و تیجارییەکان لە بوارگەلی هەناردە و هاوردەی شمەک و خزمەتکاری بۆ چالاکانی ئێرانی لەو بەستێنەدا بکات.

 

تیجارەت بان، وەک بنکەیەکی هەواڵ ئەرکی ئاسانکاریی لە نێوان چالاکانی ئابووریی دوو لایەنە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی خۆیدا پێناسە کردووە.

 

ئێمە خزمەتی پڕۆفێشناڵ و سەربەخۆ بە تێچووی گونجاو ئاراستە دەکەین. بەردەنگانی ئێمە بەهرەمەند دەبن لە دەرفەتگەلی بازاڕدۆزی و پیشەیی، داشکاندنەکان، دۆزینەوەی هاوبەش و هاوپشکی بازرگانی، ئامار و ...

 

تیجارەت بان پێشوازی دەکات لە ناردنی هەواڵ، وتار و ڕاپۆرتەکان لە لایەن بەردەنگانەوە و لە ئەگەری بەڵگەمەندبوونیان و هەروەها گونجاوبوونیان لەگەڵ یاساگەلی فەرمیی کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتی عێراق، بە ناو نووسەرەکەیەوە بڵاو دەکرێتەوە.