لێخۆشبوونی گومرگی بۆ خاوەنکارگەکان دەکرێت

Monday 16 Aug 2021 655 0
لێخۆشبوونی گومرگی بۆ خاوەنکارگەکان دەکرێت بەڕێوەبەری گشتی پیشەسازی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هاوکاری خاوەنکارگەکان دەکەن و لێخۆشبوونی گومرگی تەواویان بۆ دەکەن، ئەگەر مادەی خام لەدەرەوە بهێنن.

 

کۆڤان جەلال بەڕێوەبەری گشتی پیشەسازی هەرێم بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، خاوەنکارگەکان دەتوانن داوا لەوەزارەتی بازرگانی و پیشاسازی بکەن، بۆئەوەی مادەی خام بهێنن، وەزارەتیش لێخۆشبوونی گومرگی تەواویان بۆ دەکات.

 

ئەوەشی باسکرد، ئەوەی لەتوانای حکومەت و وەزارەتەکەیاندا بێت، هاوکاری خاوەنکارگەکان دەکەن.

 

باسی لەئەوەشکرد، هەفتانە داواکاری خاوەنکارگەکان جێبەجێدەکەن و دواکەوتنی تێدا نابێت.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پێشتر هەندێک گرفت هەبوون، بەڵام ئێستا کێشەکان چارەسەرکراون.

 

ئەوەشی خستەڕوو، لەم پاڵپشتییەدا دەیانەوێت هەلی کار زیادبێت و بەرهەمی ناوخۆیی زیادبێت و ئەو سەرمایەیەی دەچووە دەرەوە لەناوخۆی کوردستاندا بمێنێتەوە.

 

امتیاز مطلب: 100%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە