ئێران و عێراق بە رێژەی لە ٢٠٪ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان زیادیکردووە

Tuesday 14 Mar 2023 489 0
ئێران و عێراق بە رێژەی لە ٢٠٪ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان زیادیکردووە وەزیری کاروباری ئابوری و دارایی ئێران رایگەیاند، گەشەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق بەڕێژەی ٢٠٪ زیادیکردووە. هاوکات، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری ئاسایش لە عێراق دووپاتکردەوە.


تیجارەت بان:ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانی عێراق و ئیحسان خەندوزی وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی هاوبەشیان سازکرد و تیایدا غەندوزی رایگەیاند، گفتوگۆی بنیاتنەر لە کاتی کارکردنی لیژنەی هاوبەشی نێوان بەغدا و تاران لە زۆر بواردا هەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەتایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی، پیشەسازی، گواستنەوە، وزە، کارەبا و غاز و ئاو و کاروباری بانکی و دارایی. دەشڵێت، "هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتن".

سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی نێوان ئەو دوو ولاتە خەندوزی وتی، وڵاتەکەی هەمیشە جەخت لەسەر پێویستی بەرزکردنەوەی هاوکارییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکاتەوە، بەو پێیەی شایەتحاڵی ئەوە بوون کە لە ماوەی ١١ مانگی رابردوودا بەراورد بە ساڵی رابردوو گەشەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە رێژەی ٢٠٪بەرزبووەتەوە.

خەندووزی لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران لە ساڵانی رابردوودا کاری کردووە بۆ پشتیوانیکردن لە دامەزراندنی ئاسایش لە عێراق و هەموو هەوڵێکیان خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی لە پاڵ عێراق و حکومەتدا بوەستن و هەردوو حکومەت لە هەردوو وڵات کار بۆ ئەوە دەکەن ئەم پەیوەندیانە زیاتر بەهێز بکەن.

هاوکات، ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، لێک تێگەیشتنێکی هاوبەشیان واژووکردوە و لەسەر زۆر بابەت رێککەوتوون کە پەیوەندی ئابوری پەرەپێدەدا لە نێوان هەردوو وڵاتدا و زیادکردنی لێکتێگەیشتنە ئابوورییەکان کە خزمەت بەو دوو وڵاتە دەکەن.

وتیشی، لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنەکەدا لایەنی وەبەرهێنان و لایەنی ناوچە ئازادەکان لە بواری بازرگانی و ئاڵوگۆڕی ئابوری و زیادکردنی ئەم ئاڵوگۆڕە و دامەزراندنی ناوچەی پیشەسازی و هاوکاری لە بواری هێڵی ئاسن و ئاو و سنورە هاوبەشەکان و هاوکاری لە بواری کارەبا، لایەنی نەوت و دارایی و بانکی لە خۆگرتووە.
سه‌رچاوه: NRT

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە