558 ملیۆن دۆلار له دوو ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و سۆمار شتومه‌ك هاورده كراوه
عه‌لی ئه‌سغه‌ر عه‌باسزاده سه‌رپه‌رشتیاری گومرگه‌كانی پارێزگای كرماشان، به میدیاكانی راگه‌یاند، هه‌نارده‌ی كاڵای نانه‌وتیی ئێران له ده‌روازه‌ی په‌روێزخان به رێژه‌ی 25% و له سۆماریش به رێژه‌ی 33% زیادی كردووه.
له‌و كاڵایانه‌ی له‌و مه‌رزه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون، سه‌رووی 237 ملیۆن دۆلاری له ده‌روازه‌ی په‌روێزخانه‌وه بووه و 872 هه‌زار و 491 تۆن شتومه‌ك هێنراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
چیمه‌نتۆ، میوه و سه‌وزه، پارچه‌ی پۆڵا، ئاسن، موبه‌ڕیده، كاشی، به‌رهه‌می پلاستیكی، كێك و بسكیت و چه‌ند جۆرێكی تری خۆراك له‌و كاڵایانه بوون كه له‌و ده‌روازه‌یه‌وه هاورده كراون.
به‌گوێره‌ی مێدلست نیوز، له ده‌روازه‌ی سۆماریشه‌وه به به‌های 231 ملیۆن و 120 هه‌زار دۆلار شتومه‌ك هاورده كراوه و كێشیان سه‌رووی 516 هه‌زار تۆن بووه. له‌و ده‌روازه‌یه‌شه‌وه زیاتر كاشی، به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ، هێلكه، كارتۆن، موبه‌ڕیده، شیره‌مه‌نی و قاپ و قاچاخی سه‌فه‌ری هێنراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
پێویسته بگوترێ به‌شێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون، هه‌ر له هه‌رێمی كورسستان ساغ ده‌كرێنه‌وه و به‌شه‌كه‌ی تری بۆ پارێزگاكانی تری عێراق ده‌گوازرێنه‌وه.
نزیكه‌ی 60% له‌و كاڵایانه‌ی ئێران هه‌نارده‌ی عێراقیان ده‌كات، له ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین