ریزبەندی 16ی جیهانیی ئێران لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیل

Wednesday 3 Apr 2024 0
ریزبەندی 16ی جیهانیی ئێران لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیل بەگوێرەی ئامارێ رێکخراوی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێل، ئێران لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلدا پلەی 16هەمینی جیهانی هه یه.


تیجارەت بان، ئەم ئامارە پاش ئەوە دێت بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە ئێران لە ساڵی 2023 دا یەک ملیۆن و 188هەزار و 471 ئۆتۆمبێلی تێپەڕاند.

رێکخراوی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێل رایگەیاندووە "ئێران بەراورد بەساڵی 2022، بە رێژەی 12٪ بەرهەمهێنانى ئۆتۆمبیلى زیادکردووە".

پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لە ئێران لەساڵی 2022دا لە دوای پیشەسازیی نەوت و گاز، سێیەمین پیشەسازیی وڵاتەکەیە 10%ی بەرهەمی گشتیی ناوخۆ و 4%ی هێزی کاری وڵاتەکە پێکدەهێنێت.

چین لە پلەی یەکەمی لیستەکەدایە بە 30 ملیۆن و 160 هەزار و 966 ئۆتۆمبێل، ئەمریکا بە 10ملیۆن و 611 هەزار و 555 ئۆتۆمبێل پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، هاوکات ژاپۆن بە 8 ملیۆن و 997 هەزار و 440 ئۆتۆمبێل لە پلەی سێیەمدایە.

لە دوای ئەوانیش هیندستان، کۆریای باشوور، ئەڵمانیا، مەکسیک، ئیسپانیا، بەرازیل، تایلەند، کەنەدا، فەڕەنسا، تورکیا، کۆماری چیک و ئەندەنوسیا دێن، دواتر ئێران، سلۆڤاکیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، مالیزیا و رووسیا دێن.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی ئێران، ساڵانە ئێران پێویستی بە 600 هەزار ئۆتۆمبێلى هاوردە هەیە.

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە