ئاگادارییەک لە فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی سلێمانییەوە بۆ ھاووڵاتیان

Tuesday 12 Oct 2021 422 0
ئاگادارییەک لە فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی سلێمانییەوە بۆ ھاووڵاتیان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان و کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی دەکاتەوە، ئەگەر کەسێک بیەوێت گەشت بکات ئەگەر ڤاکسینیشی وەرگرتبێت پێویستە پشکنینی کۆرۆنا بکات، بەڵام ئەگەر کەسێک لە دەرەوەی وڵات بگەڕێتەوە و ڤاکسینی وەرگرتبێت پێویستی بە پشکنین نییە.

تیجارەت ‌بان،لەبەر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستای کۆڤید ١٩ و بوونی ڕێنمایی جیاواز لە وڵاتانی دەرەوەی عیراق و پرسیار کردنی زۆری ھاوڵاتیان ھەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە  فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پابەندی جێ بە جێ کردنی ڕێنمایەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایە لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھاوڵاتیان لەکاتی ڕۆشتن یاخود گەڕانەوە لە گەشتکردن، پێویستە لە ژێر چاودێری تیمەکانی تەندروستیدابن، لێرەدا جەخت دەکەینەوە کە ھێڵە ئاسمانی یەکان و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بەرپرسن لە ئاگادارکردنەوەی ھاوڵاتیان لە ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم لە ھەر ڕێنمایەک کە لە وڵاتانی دەرەوە جێ بە جێ دەکرێت، و پێویستە پێشوەختە ھاوڵاتیانی لێ ئاگادار بکەنەوە، لەو ڕوانگەیەشەوە بە باشمان زانی ھاوڵاتیانی بەڕێز لە جێ بەجێ کردنی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە ئاگادار بکەینەوە :  

  

١- بۆ ڕۆشتن : لە کاتی گەشتکردن، ھاوڵاتی پێویستە پێش کەمتر لە ٧٢ کاتژمێر، پشکنینی کۆڤید ١٩ ی کردبێت و بە «negative» دەرچووبێت، بۆیە لەکاتی ڕۆشتندا تەنھا بە وەرگرتنی ڤاکسین ڕێگەپێدانی گەشتی پێنادرێت، بەڵکو پێویستە پشکنینی (PCR)ی لە یەکێک لە نەخۆشخانە حکومی یە ڕێگەپێدراوەکان کردبێت، بە پێچەوانەوە بەپێ ی ڕێنماییەکان فڕۆکەخانە ھیچ پاساوێک قبوڵ ناکات بەوەی ھاوڵاتی پێشتر لە ووڵاتی دەرەوە ھاتبێتەوە ڕێگەی پێدراوە یا نا ئەوە بەرپرسیارێتی فڕۆکەخانە نییە.  

  

٢- بۆ ھاتنەوە: ئەو ھاوڵاتیانەی بەڵگەی پشکنینی «negative» یان بەڵگە (کارت)ی وەرگرتنی ھەردوو ژەمی ڤاکسینی ھەڵگرتبێت ڕێگە پێدراوە و بە ئاسایی داغڵی ھەرێمی کوردستان دەبێت، وە ئەو کەسانەی ھیچ بەڵگەیەکیان پێ نەبێت، لەکاتی ھاتندا وپێش داغڵ بوونی تیمەکانی تەندروستی لەناو فڕۆکەخانەدا، پشکنینی (PCR)یان بۆ ئەنجام ئەدەن.  

  

تێبینی یەکان:  

  ١- کۆمپانیاکان بەرپرسن لە پێدانی زانیاری پێویست بە ھاوڵاتیان کە لە سەر ھێڵەکانیان گەشت دەکەن و بەرپرسیاریتی ھەر کێشەیەک بەدەر لەو خاڵانەی سەرەوە دەکەوێتە ئەستۆیان.  

  

٢- سەبارەت بە منداڵان تا تەمەنی (١٠) ساڵ پێویستە تیمەکانی تەندروستی لەگەڵ نوێنەری ھێڵە ئاسمانی یەکان ھەماھەنگ و ڕاوێژ بکەن لەبەر رۆشنایی ئەو ڕێنمایانە کە لە وڵاتانی دەرەوە دەرچووە سەبارەت بە ڕێگە پێدان یان ڕێگری کردن لە سەفەر کردنی ئەو منداڵانە بۆیە جەخت دەکەینەوە فڕۆکەخانە بەرپرس نی یە لە ڕێگرتنی منداڵان لە لایەن ھێڵە ئاسمانیەکانەوە .  

  

لەگەڵ ڕێزدا  

ھیوای سەفەری خۆش و تەندروستی باش بۆ ھەموو لایەک دەخوازین  

فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی  

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە