پرد و شەقامی سەرەكی لەنێوان هەڵەبجە و كرماشان دروست دەكرێت
تیجارەت بان: یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هاتنی دكتۆر سەفەری، جێگری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕووی بازرگانیەوە گرنگە و ئەو وڵاتە دەیەوێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بگەیەنێتە دوو ئەوەندەی ساڵی ڕابردوو، كە خۆی لە شەش ملیار دۆلاردا دەبینییەوە.
وتیشی، ” لەكۆبوونەوەكانی لەگەڵ ئێمە و بەرپرسانی حكومی و حزبی شاری سلێمانی باس لەتەواوی ئاستەنگییەكانی بەردەم ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوولا كرا، كە بەڵێندرا مەرزی سازان بەڕووی هەڵەبجەدا بكرێتەوە، كە ئەمە بۆ ناوچەكە گرنگی خۆی دەبێت”.
ڕاشیگەیاند، هەفتەی داهاتوو تەندەرینی دروستكردنی جسری پەڕینەوەی سازان لەنێوان پارێزگای كرماشان و پارێزگای هەڵەبجە دەكرێتەوە و بەم نزیكانە دەدرێتە كۆمپانیای جێبەجێكار و دەست بە دروستكردنی دەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە تەندەرەكەدا چەندین شەقام و ئۆتۆبانی لەخۆگرتووە، كە ئەمە دەبێتە هۆی جموجوڵی بازرگانی لەنێوان كرماشان و هەڵەبجە، دواتر ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەردوو وڵات زیاتر دەبێت.
ئاشكراشیكرد، ئەم پڕۆژەیە بەشێكی لەسەر هەرێمی كوردستانە و بەشێكی دیكەی كۆماری ئیسلامی ئێران جێبەجێی دەكات./خەڵک
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین