مۆزەی "بووکەڵەکان" لە ڕەوانسەر
سەرۆکی گرووپی مۆزەکانی کرماشان لە دەرکردنی مۆڵەت بۆ دامەزراندنی مۆزەی "بووکەڵەکان" لە شاری ڕەوانسەر هەواڵی دا.
تیجارەت بان: ئەکرەم تەهماسبی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: ئەم پێشنیارە بە مەبەستی دابین کردنی شوێنێک بۆ لێکۆڵەرانی بواری تەڕاحی و بەرهەم هێنانی ئامێری یاری، داهێنان، ناساندنی یارییە مەحەلییەکان و فێرکاری داب و نەریت و مێژووی منداڵانی پێشوو دادەمەزرێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: یەکێک لە مەبەستەکانی دانانی ئەم مۆزە ئاشنا کردنەوەی خەڵک لە گەڵ بووکەڵە مێژووییەکانە کە لە گێڕانەوە زارەکییەکاندا ئاماژەیان بۆ کراوە.
تەهماسبی ڕوونی کردەوە: مۆزەی " بووکەڵەکانی سابات" لە گوندی کانی کچینە بەم زوانە دەکرێتەوە./ئاژانسی هەواڵی مێهر
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین