هەورامان گەنجینەی ونبووی سروشتی کوردستان

Thursday 3 Mar 2022 1005 0
هەورامان گەنجینەی ونبووی سروشتی کوردستان هەورامان کە وەکوو نەقیمی درەوشاوەی رۆژاوای وڵات ناوی لێ دەبرێت، ئامادەی میوانداری لە گەشتیارە بیانی و ناوخۆییەکانە.

تیجارەت بان،گەشتیاری بە هۆی پێک ‌ینانی کاروپیشە و داهات، بابەتێکی گرینگ لە گەشە و پێشکەوتنی وڵاتە. لە ئێران٢٦ ئاسەوار تۆماری جیهانی کراوە کە دواهەمینیان ناوچەی هەورامان لە رۆژاوای وڵاتە.

 

هەورامان ناوچەیەکی مێژوویی خاوەن فەرهەنگ و نەریتی تایبەتە کە بەشێکی لە پارێزگای کرماشان و بەشێکیشی دەکەوێتە نێو پارێزگای کوردستان و هەروەها بەشێکی دیکەشی لە پارێزگای هەڵەبجەی عێراق دایە.

ئەم ناوچە هەندێ تایبەتمەندی جیاوازی هەیە کە لەوانە دەکرێ ئاماژە بۆ نژیاروانی تایبەت، کەشوهەوای جیاواز، داب و نەریتی تایبەت، جلوبەرگی دەستکرد و خواردنی تایبەت و هەروەها زۆر شتی مێژوویی دیکە بکرێت کە ئەم ناوچەی وەکوو شوێنێکی گەشتیاری ناساندووە.

 

جەلیل باڵایی، قایمقامی پاوە تۆماری نەتەوەیی چەندین بەرهەم و ئاسەواری ناوچەی هەورامانی لە دیکەی هۆکارەکانی سەرنجڕاکێش بوونی ئەم ناوچە بۆ گەشتیاران زانی و وتی: بەم بۆنەوە پاوە وەکوو جەمسەری گەشتیاری ئێران دێتە ئەژمار.

ناوبراو وتیشی: پرۆژەی گەشتیاری زۆر لەم ناوچە بەڕێوە دەچێت. ماڵ و شوێنی گەشتیاری زۆر بۆ میوانداری لە گەشتیارە بیانی و ناوخۆییەکان ئامادە کراوە.

 

ئارش لهۆنی نوێنەری پاوە و هەورامانیش وێڕای ئاماژە بە تایبەتمەندییەکانی ناوچەی هەورامان، وتی: هەورامان ٢٦ەمین ئاسەواری تۆمارکراوی ئێران لە ریزی میراتە جیهانییەکانە کە بۆتە هۆی ناساندنی ئەم ناوچە بە جیهان. بۆیە ئێمەش دەبێ بۆ ناساندنی باشتری ئەم ناوچە بەرنامە دابڕێژین و لە هەموو دەرفەتێک کەڵک وەربگرین.

 

گەشەی ژێرخانە گەشتیارییەکان و گەشەی گەشتیاری دوو بابەتن کە گرێدراوی یەکترن. گەرچی مێژوو و فەرهەنگی هەورامان بۆ خۆی سەرنجڕاکێشە بەڵام نابێ لە دابین کردنی ژێرخان و جیهازاتی پێویست چاوپۆشی بکرێت./ مێهر

 

امتیاز مطلب: 100%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە