ماوەی هەڵوەشاندنەوەی رەسمی گومرگی درێژدەكرێتەوە
تیجارەت بان، (فەتحی مودەرس) راوێژكاری وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕەسمی گومرگ لەسەر هاوردەكردنی ماددە خۆراكیە سەرەكیەكان كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دەرچووە، لەرۆژی 17ی نیسانەوە چۆتە بواری جێبەجێكردنەوەو بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆ چاودێری رۆژانەی لیژنەكانی چاودێری بازرگانیەوە لە هەرێمی كوردستان نرخەكان بەرێژەیەكی زۆر كەم زیادیانكردووە و جگە لەوەش سزای ئەوانە دەدرێت كە نرخەكان بەرز دەكەنەوە.
ئەو راوێژكارەی وەزارەتی بازرگانی هەرێم تەئكیدیكردەوە، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕەسمی گومرگ لەسەر هاوردەكردنی ماددە خۆراكیە سەرەكیەكان، بەپێی ئەو دۆخە سیاسی و ئابوورییەی كە عیراق و جیهانی پێدا تێپەڕ ِدەبێت دەتوانرێت ماوەكەی درێژ بكرێت، چونكە ئەوە قەیرانێكی جیهانیەوە بەتەنها پەیوەست نیە بە وڵاتێكەوە.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- رەسمی گومرگی لەسەر 171 کاڵا کەمدەکرێتەوە
- هەڵگرتنی باج و رسوماتی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی 14 ماددەی خۆراكی درێژكرايەوە
- بڕیاری لێخۆشبوونی باج و ڕهسمی گومرگی لهسهر هاوردهكردنی خواردهمهنییه سهرهكییهكان درێژ كرایهوه
- حكومەت بۆ 2 مانگ رەسمی گومرگی لەسەر كۆمەڵێك خۆراك هەڵدەگرێت
- حکومەتی هەرێم باجی گومرگی لەسەر چەند پێداویستییەکی خۆراکی هەڵدەگرێت
- عیراق باجی گومرگی لەسەر ماددە خۆراكییەكان لابرد
- عیراق هاوردەكردنی تەماتە قەدەغە دەكات
- عێراق ڕێگەی به هاوردەكردنی بهروبومی كشتوكاڵی دا