ئێران قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی بازرگانی ئه‌مساڵی بۆ عێراق ده‌گه‌یه‌نێته نۆ ملیار دۆلار
تیجارەت بان: یه‌حیا ئالێ ئیسحاق سه‌رۆكی ژووری هاوبه‌شی بازرگانی ئێران و عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی ناوكی بكرێت، ئه‌وا هیچ به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م وه‌به‌رهێنانی بیانی نامێنێت و پێوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی ئێران به‌ره‌وپێش ده‌چن.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئیسحاق خستوویه‌ته روو، ئێران ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌رز بكاته‌وه. بۆ نموونه پێشتر قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ رووسیا دوو ملیار دۆلار بووه، به‌ڵام ئێسته بۆ دو هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئیلنا، ئه‌و ئاماژه‌ی به عێراق كردووه كه یه‌كێ له‌و وڵاتانه‌ی ئێران زۆرترین هه‌نارده‌ی بۆی هه‌بووه و له سێ تا چوار مانگی رابردوو نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن تۆن كاڵا و شتومه‌ك له ئێرانه‌وه بۆ عێراق نێراوه، ئه‌گه‌ر ره‌وتی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق تا كۆتایی ساڵ ده‌گاته نۆ ملیار دۆلار.
پێویسته بوترێ پرسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق ته‌نانه‌ت له كاتی سزاكانی ئه‌مه‌ریكاش گه‌رموگوڕ بووه، به‌شێك له هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌مه‌ریكا له به‌شێك له‌و سزایانه چاوپۆشی كردووه، بۆ نموونه رێی به ئێران داوه گازی سروشتی به عێراق بفرۆشێت. له‌لایه‌كی تره‌وه ئێران هێشتا له عێراق هه‌ژموونی سیاسی هه‌یه.
به‌رپرسه‌كه‌ی ژووری بازرگانی ئاماژه‌ی داوه ئه‌گه‌ر سزاكان هه‌ڵگیرێن و رێككه‌وتنی ناوكی بكرێت، ئه‌وا ئه‌و پێوه‌ندییانه زۆر زیاتر به‌رفراوان ده‌بن.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین