بەڕێوەبەری گومرگ و باڵیۆزی ئێران تاوتوێی پێنج دۆسیە دەكەن

Tuesday 13 Sep 2022 418 0
بەڕێوەبەری گومرگ و باڵیۆزی ئێران تاوتوێی پێنج دۆسیە دەكەن شاكر مەحمود ئەلزوبەیدی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی گومرگی و باڵیۆزی ئێران، محەمەد كازم ئەلسادق، ئەمڕۆ یەكشەممە پێنج دۆسیەیان تاوتوێ كرد، لەوانە سیستەمی ئەلیكترۆنی گشتگیر لە نێوان عێراق و ئێران و هاتنە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی گەشتیاری.


تیجارەت بان:لە راگەیەندراوێكی دەستەكەدا هاتووە ئەلزوبەیدی لە بارەگای كۆمسیۆن پێشوازی لە محەمەد كازم ئەلسادق باڵیۆزی ئێران كرد".

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : هەردوولا چەند تەوەرێكیان تاوتوێكرد، كە گرنگترینیان بابەتی ترانزێتی وشكانییە، هەروەها باجی گومرگی و كۆنترۆڵی هاوردەكردن لە سەرانسەری هەرێم و لەڕێگەی ناوەندە گومرگییە فیدراڵییەكانەوە، هەروەها پرسی ئەلیكترۆنی گشتگیر و سیستمی نێوان عێراق و ئێران، جگە لە پرسی رێگریكردن و سنوورداركردنی كاڵاكان، هەروەها هاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی گەشتیاری لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

بەڕێوەبەری گشتیی دەستەكە ئاماژەی بە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییە بەهێزەكان كرد كە هەردوو وڵات بەیەكەوە دەبەستنەوە، بە تایبەت لە بواری هاوكاری هاوبەش لە كاری گومرگیدا.

لە كاتێكدا باڵیۆزی ئێران ستایشی كرد و ئەو ڕێوشوێنانەی كە دەسەڵات لە ئاسانكاری و ڕێكخستنی هاتووچۆی سەردانكەرانی ئێرانی لە كاتی چوونە ژوورەوەیان لە ناوەندە گومرگییەكانی نێوان هەردوولا گرتوویانەبەر. 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە