شاندێکی ژووری بازرگانی کرماشان سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکات
تیجارەت بان: ئاغای دارویش پەنای، بەرپرسی پەیوەندیەکان لە ژووری بازرگانی کرماشان، ڕێکەوتی ۲٠۲۲/۹/۱۸ سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد و لەلایەن سیروان محەمەد سەرۆکی ژوور و یاسین رەحیم جێگری سەرۆک و بەختیار مەحمود ،ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازیان لێکرا.
لەسەردانەکەدا، دارویش پەنایی بەرپرسی پەیوەندیەکان لە ژووری بازرگانی کرماشان بەفەرمی بانگێشتی سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانیکرد بۆ گەورەترین کۆنفرانس لەشاری کرماشان بۆ باسکردن لە پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازریەکان و کشتوکاڵیەکان و ئەو کێشەو گرفتانە ڕۆژانە دێتە بەردەم هەردلادا.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی داوایکرد: لەو کۆنفرانسانەدا پێویستە بڕیار بدرێت و خاوەن بڕیاردەرەکان ئامادەبن بۆئەوەی لەو کێشانە ئاگاداربن کە بۆ بازرگانان و پیشەسازان دروست دبێت.
داواشیکرد: کۆنفرانسەکان دەرئەنجامی دڵخۆشکەر یان هەبێت تا بازرگانان دڵنیابنەوە لەڕێگەی ئەو جۆرە کۆبونەوانە کێشەکانیان چارەسەردەکرێت.
لای خۆشیەوە ئاغای پەنای ،دڵنیایدا لە کۆنفرانسەکەدا هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بانگێشتکراون و ڕاشکاوانە باس لە کێشەو گرفتەکان دەکرێت و هەوڵی تەواو دەدرێت بۆ چارەسەرکردن و باشکردنیان.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین