ئاڵۆگۆڕكردنی دراو له له فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و به‌غدا راگیرا

ئیقلیمی بازرگانی RT Bank له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: “ئاگاداری گه‌شتیاران ده‌كه‌ین كه پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو له نووسینگه‌كانی بانكی ئیقلیمی بازرگانی (RT Bank) له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راده‌گیرێت”.
هاوكات، فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: “پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ گه‌شتیاران، له نوسینگه‌كانی بانكی ئه‌قلیمی بازرگانی، له لقی به‌غداد و له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاده‌گیرێت”.
فرۆشتنی 100 دۆلار له لقه‌كانی ئارتی بانك به گه‌شتیاران به نرخی 132 هه‌زار دیناره و به‌پێی مه‌رجه‌كان، هه‌ر گه‌شتیارێك مانگی یه‌ك جار ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت له‌و بڕیاره له كاتێكدا كه له بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو هه‌ر 100 دۆلارێك به 153 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین