لێخۆشبوونی گومرگی بۆ خاوەنکارگەکان دەکرێت
کۆڤان جەلال بەڕێوەبەری گشتی پیشەسازی هەرێم بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، خاوەنکارگەکان دەتوانن داوا لەوەزارەتی بازرگانی و پیشاسازی بکەن، بۆئەوەی مادەی خام بهێنن، وەزارەتیش لێخۆشبوونی گومرگی تەواویان بۆ دەکات.
ئەوەشی باسکرد، ئەوەی لەتوانای حکومەت و وەزارەتەکەیاندا بێت، هاوکاری خاوەنکارگەکان دەکەن.
باسی لەئەوەشکرد، هەفتانە داواکاری خاوەنکارگەکان جێبەجێدەکەن و دواکەوتنی تێدا نابێت.
ئاماژەى بەئەوەشدا، پێشتر هەندێک گرفت هەبوون، بەڵام ئێستا کێشەکان چارەسەرکراون.
ئەوەشی خستەڕوو، لەم پاڵپشتییەدا دەیانەوێت هەلی کار زیادبێت و بەرهەمی ناوخۆیی زیادبێت و ئەو سەرمایەیەی دەچووە دەرەوە لەناوخۆی کوردستاندا بمێنێتەوە.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- حكومەت بۆ 2 مانگ رەسمی گومرگی لەسەر كۆمەڵێك خۆراك هەڵدەگرێت
- بۆ ماوەی دوو مانگ گومرگ لەسەر بەشێک لە پێداویستییە خۆراکییەکان هەڵدەگیرێت
- عیراق باجی گومرگی لەسەر ماددە خۆراكییەكان لابرد
- بنكەی گومرگی تیلەكۆ لە گەرمیان دەكرێتەوە
- چەند بڕیارێکی گرنگ له وەزارەتی کشتوکاڵ
- وهزارهتی كشتوكاڵ داوا دهكات باج لهسهر صویا و پرۆتین لاببرێت