هەلی کار بۆ دەرچووانی سێ بەش رادەگەیەندرێت
بە پێی هەواڵی تیجارەت بان، بە گوێرەی مەودا میدیا، راگەیەندراوەکەدا هاتووە "کۆمپانیای هیت فول (heed ful) لە کێڵگەی غازی کۆرومۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ پێویستی بە ئەندازیاری ( نەوت، میکانیک، کارەبا)هەیە.".
ئاماژە بەوەشکراوە "دەرچوانی ئەو بەشانەی سەرەوە ئەگەر خوازیاری کارکردنن پێویستە لەماوەی دوو رۆژدا سیڤی و داواکاری پێشکەشی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ یان بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی قادرکەرەم بکەن بەمەبەستی چاوپێکەوتن و وەرگرتنیان لە کۆمپانیای نابراو".
چەند خاڵێکی دیکەش خراوەتەڕوو ئەوانیش:
- تەنها سیڤی بەشەکانی ئەندازیاری ( نەوت، کارەبا، میکانیک) وەردەگیرێت.
-پێویستە داواکاری و سیڤی پێشکەش بکرێت لە ماوەی دوو ڕۆژدا.
- ئەولەویەتی وەرگرتن بۆ ئەو کەسانەیە کە خەڵکی سنووری قادرکەرەم یان چەمچەماڵن.
- لەماوەی دوو ڕۆژدا (سێشەممە ، چوارشەممە) سیڤیەکان وەردەگیرێت.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین