به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ده‌ستبه‌كارده‌بێت

Wednesday 3 Nov 2021 437 0
به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ده‌ستبه‌كارده‌بێت هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌لی تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی په‌روێزخان‌ و حسێن ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیان له‌ پۆسته‌كانیان دورخراونه‌ته‌وه‌

تیجارەت ‌بان،ساماڵ عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان دوور خستنه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌لی تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی په‌روێزخان‌ و حسێن ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیان له‌ پۆسته‌كانیان پشتڕاسته‌كرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد كه‌ هه‌ردوو به‌رپرسه‌كه‌ به‌ فه‌رمانێكی وزاری له‌سه‌ر داوای وه‌زیری دارایی دوور خراونه‌ته‌وه‌.



به‌ وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێم لابردنی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كاروباری ئیداری حكومیدایه‌ و بڕیاره‌ هه‌ردوو پۆسته‌كه‌ش به‌ وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ ببرێن .



بڕیاری دوور خستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ نزیكه‌ی 10 ڕۆژ بوو شۆفێرانی بارهه‌ڵگر مانگرتنیان ڕاگه‌یاند و ده‌روازه‌ی سنوری په‌روێزخانیان داخستبوو به‌رانبه‌ر ئه‌و پارا زۆر و جیاوازانه‌ی به‌ پاساوی جیاواز لێیان وه‌رده‌گیرێت.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە