رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر تۆماركردنی كۆمپانیاكان
تیجارەت بان: هەردوو بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی هەرێم و بەغدا لەسەر سێ خاڵی هاوبەش گەیشتنە رێككەوتن، لەوانەش رەوانەكردنی نووسراوەكان لە رێگەی سیستەمی ئەلیكترۆنی و بەستنەوەی داتای تۆماری كۆمپانیاكانی هەرێم لەگەڵ بەغدا و ئەو رێكارانەی تر كە پەیوەندیان بە دامەزراندن و پاكتاوكردن و بودجەی كۆمپانیاكانەوە هەیە.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا تەئكییدیان لەسەر كەمكردنەوەو نەهێشتنی رۆتینیاتی كارگێڕی بۆ ئاسان گەیشتنی پەیام و نوسراوەكانی نێوانیان و فراوانكردنی چوارچێوەی پاراستنی ناوی بازرگانی لەسەر ئاستی عیراق و گواستنەوەی زانیاری دۆسیەی كۆمپانیاكان لە نێوان هەردوولا كردەوە .
هەروەك چەندین بڕیارو راسپاردەش بۆ زیاتر خزمەتگەیاندن بە وەبەرهێنەران و كۆمپانیاكان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا بۆ ئەوەی بتوانن كارەكانیان بە پێی رێنماییەكان رایی بكرێت.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین