وڵاتێک ناوه‌ندیى هاوبه‌شى بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم دەکاتەوە
تیجارەت بان: فه‌تحى محەمه‌د وته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى باسی لەوەکردووە، لە ئێستادا حکومەتی سعوودیە بڕیاریداوە بە کردنەوەی ناوەندی بازرگانی سعوودیە-هەرێمی کوردستان و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکرێتەوە.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا ٢٢ وڵات ناوەندی بازرگانییان له هه‌رێمى کوردستان کردووەته‌وه.
لەبارەی گرنگی ئەم ناوەندە بازرگانییەی وڵاتان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، فەتحی محەمەد ئەوەی خستەڕوو، کردنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌روازانه به ڕووى کوردستاندا زۆر گرنگ و پێویسته بۆ فراوانکردنى مه‌وداى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاوبه‌شى پێکردنى به‌رهه‌مه‌کانى ئێمه له‌و پێشانگا ئابوورییانه‌ى که ساڵانه ده‌کرێنه‌وه.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین