ئەگەر بەهای دینار گۆڕانکاریی تێدا بکرێت

Sunday 6 Mar 2022 486 0
ئەگەر بەهای دینار گۆڕانکاریی تێدا بکرێت ئەم رۆژانە لە ئاستی پەرلەمانی عێراق و لەسەر داوای موقتەدا سەدر باس لە گەڕانەوەی بەهای دۆلار بۆ ئاستی پێشوو دەکرێت، واتە 1200 دینار بۆ یەک دۆلار. وەزیری دارایی عێراق ئەوەی رەتکردەوە.

تیجارەت بان، هەرچەندە حکومەتی عێراق و بەتایبەتی وەزارەتی دارایی عێراق روونیانکردووەتەوە کە ناتوانن ئەوە بکەن، بەڵام لە هەر هەلومەرجێکدا ئەگەر ئەمە رووبدات، رەوشی دارایی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

 

هۆکارەکەیشی زۆر ئاشکرایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشی زۆری داهاتەکانی بە دۆلارەو خەرجییەکانی بەدینارە.

 

لە ساڵی 2021 دا حکومەتی هەرێمی کوردستان 350 ملیۆن دۆلاری لە داهاتی نەوت لە دوای دەرکردنی خەرجییەکان و دانەوەی هەندی لە قەرزەکانی وەک داهاتی پووختە داوەتە وەزارەتی دارایی. بە لەبەرچاوگرتنی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە 2022 دا و گریمان لە ئاستەکانی تێکڕای دوو مانگی یەکەمی ساڵی 2022دا نرخی نەوت جێگیربێت و بەوپێیەش حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت مانگانە نزیکەی 400 ملیۆن دۆلار وەک داهاتی پووختەی نەوتی هەبێت.

 

وەک چۆن ئاماژەی پێکرا خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە مانگانە نزیکەی 1 تریلیۆن دینارە و، بە رێژەی ئاڵوگۆڕی ئێستای دینار بە دۆلار دەکاتە 702 ملیۆن دۆلار. ئەگەر رێژەی ئاڵوگۆڕی دینار و دۆلار بگەڕێتەوە بۆ رێژەی پێشوو، واتە یەک دۆلار یەکسان بێت بە 1200 دینار، کۆی خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە بەرزدەبێتەوە بۆ 830 ملیۆن دۆلار و لە ساڵێکیشدا دەکاتە 10 ملیار دۆلار. 

 

گەڕاندنەوەی بەهای دینار بۆ رێژەی پێشتر، مانگانە زیانێکی نزیکەی 128 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات و لە ساڵێکیشدا زیاتر لە 1 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار زیانی لێدەدات. ئەم جیاوازییە چ لە ئاستی ساڵانە لەبەرچاو بگیرێت یان لە ئاستی مانگانە زۆر لەوە زیاترە کە بکرێت لە رێگەی بەرزکردنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە قەرەبوو بکرێتەوە. جیاوازی مانگانە 130 ملیۆن دۆلار لەکاتی گەڕاندنەوەی بەهای دینار بۆ بەهای کۆن دەبێت. ئەمەش بەراورد بە داهاتی ناوخۆ ئێجگار زۆرە و بە ئاسانی قەرەبوو ناکرێتەوە. واتە دەبێت داهاتی ناوخۆ بەرێژەی 60% زیادبکرێت تاوەکو قەرەبووی ئەو 130 ملیۆن دۆلارە بکرێتەوە کە توانای ئابووری هەرێمی کوردستان بە چەشنێک نییە کە ئەم گۆڕانکاییەی ئێستا تێیدا رووبدات. 

 

هەر لەبەرئەوەش بوو کە وەزیری دارایی عێراق رۆژی 28ی شوبات چووە پەرلەمانی عێراق گوتی گێڕانەوەی بەهای دینار بۆ 120هەزار دینار بەرامبەر 100 دۆلار زۆر زیانی دەبێت بۆ ئابووری عێراق. بەپێی لێکدانەوە داراییەکان ئەوکات عێراق 34 ملیار دۆلار زیانی بەردەکەوێت./

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە