دەروازەی سنوری شەلامەجە رێگەپێدانی بۆ چوار بەروبوومی سەوزوەو میوە کردەوە
تیجارەت بان، دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه ڕایگەیاند"کە دەستەی دەروازە سنورییەکان بەردەوامە لە ڕاهێنانی پرۆسەی سەرپەرشتیکردنی چوونەژوورەوەی خۆراک و کەلوپەلی کشتوکاڵی پێویست بۆ بەکاربەرانی عێراقی لە بەندەری سنووری شەلامە.
راشیگەیاندوە" کە لە چوونەژوورەوەی تەماتە و خەیار و باینجان و پەتاتە کارئاسانی کراوە" ھەروەک لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەم هەوڵانە بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی گومرگی شەلەمجە دێت بۆ بەهێزکردنی بازاڕە ناوخۆییەکان بەخواردنی پێویست و بۆ ئەوەی پێداویستی هاوڵاتیان دابین بکەن".
دەستەکە دووپاتیشی دەکاتەوە کە هەموو بەندەرەکانی زەوی و دەریا و هەوایی ڕۆژانە 24 کاتژمێر کار دەکەن بۆ دڵنیابوون لە هاتنەژوورەوەی ئەو کەلوپەلە سەرەکیانەی کە پەیوەندیان بە پێداویستییەکانی هاوڵاتیانەوە هەیە"
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین