داهاتی حکومەتی هەرێم گەیشتە زیاتر لە پێنج ترلیۆن دینار

Thursday 7 Jul 2022 508 0
داهاتی حکومەتی هەرێم گەیشتە زیاتر لە پێنج ترلیۆن دینار بەگوێرەی داتایەکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم کە وێنەیەکی دەست شارپرێس کەوتووە، لە پێنج مانگی ڕابردوودا داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج ترلیۆن دینار بووە.


تیجارەت بان: بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی وەزارەتى دارایی هەرێم پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2022 بە پێی تەرازووی پێداچوونەوەی وەزارەت و فەرمانگەكان لەم ڕاپۆرتەدا داهاتی ئاماژە پێكراوی فرۆشتنی نەوت بریتەیه‌ لە پوختەی ئەو داهاتەی كە لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەخرێتە سەر ئەژمێری وەزارەتمان.

 

لە راپۆرتەکەدا وەزارەتى دارایی ئاماژەى بەوە کردوە، ئەم داهاتە پێش گەیشتی بە ئەژمێری وەزارەتمان خەرجییەكانی دەرهێنان و پشكی كۆمپانیا و گواستنەوە و سەرجەم خەرجیەكانی دیكەی فرۆشتنی نەوتی لێ دەردەكرێن.

 

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە بە هەمان شێوە بەشێك لە داهاتی فرۆشتنی كارەبا راستەخۆ بۆ قەرزی كارەبا و پرۆژەكانی دیكەی كارەبا خەرجكراوە. هەربۆیە ئەو خەرجیانە لەم راپۆرتەدا ئاماژەی پێنەدراوە.

 

لە داتاکەدا پێنج ترلیۆن و زیاتر لە 560 ملیار دینار داهاتی حکومەت بووە، بەڵام خەرجیەکانی زیاتر بووە کە بریتی بووە لە پێنج ترلیۆن و 777 ملیار دینار./شارپرێس

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە