بەڕێوەبەری گومرگ و باڵیۆزی ئێران تاوتوێی پێنج دۆسیە دەكەن
تیجارەت بان:لە راگەیەندراوێكی دەستەكەدا هاتووە ئەلزوبەیدی لە بارەگای كۆمسیۆن پێشوازی لە محەمەد كازم ئەلسادق باڵیۆزی ئێران كرد".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : هەردوولا چەند تەوەرێكیان تاوتوێكرد، كە گرنگترینیان بابەتی ترانزێتی وشكانییە، هەروەها باجی گومرگی و كۆنترۆڵی هاوردەكردن لە سەرانسەری هەرێم و لەڕێگەی ناوەندە گومرگییە فیدراڵییەكانەوە، هەروەها پرسی ئەلیكترۆنی گشتگیر و سیستمی نێوان عێراق و ئێران، جگە لە پرسی رێگریكردن و سنوورداركردنی كاڵاكان، هەروەها هاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی گەشتیاری لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
بەڕێوەبەری گشتیی دەستەكە ئاماژەی بە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییە بەهێزەكان كرد كە هەردوو وڵات بەیەكەوە دەبەستنەوە، بە تایبەت لە بواری هاوكاری هاوبەش لە كاری گومرگیدا.
لە كاتێكدا باڵیۆزی ئێران ستایشی كرد و ئەو ڕێوشوێنانەی كە دەسەڵات لە ئاسانكاری و ڕێكخستنی هاتووچۆی سەردانكەرانی ئێرانی لە كاتی چوونە ژوورەوەیان لە ناوەندە گومرگییەكانی نێوان هەردوولا گرتوویانەبەر.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین