عێراق ڕۆژانە بە بەهای زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلار میوە لە ئێران دەكڕێت

Tuesday 25 Oct 2022 397 0
عێراق ڕۆژانە بە بەهای زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلار میوە لە ئێران دەكڕێت كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 7 مانگی ڕابردوودا بە بەهای 470 ملیۆن دۆلار سەوزە و میوەی هەناردەی عێراق کردووە، واتە ڕۆژانە زیاتر لە 2 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار بووە.

تیجارەت بان: قاسم موتلەبی، بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەی گومرگی ئێران لە دەروازەی پەروێزخان ڕایگەیاندووە، “لە 21ی ئازارەوە تا 21ی تشرینی یەكەم، كەلوپەل بە بەهای 470 ملیۆن دۆلار هەناردەی عێراق كراوە”.

ڕاشیگەیاندووە، “كۆی قەبارەی هەناردەكردن بۆ عێراق لەم ماوەیەدا بڕی یەك ملیۆن و 147 هەزار تۆن بووە لە ڕێگەی دەروازەی پەروێزخانەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەو كاڵایانەی لە رێگەی دەروازەكەوە هەناردە دەكرێن، جۆرەكانی سەوزە و میوە، هەروەها بەرهەمی كانزا و پلاستیك لەخۆدەگرێت”.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاشكراشی كردووە، “تەنها لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ئەو کاڵایانەی هەناردەی عێراق کراون بە بەراورد بە مانگی پێشوو بەڕێژەی لەسەدا ٣٨ زیادی کردووە”./خەڵك

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە