مەرجەکانی فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان

Monday 30 Jan 2023 389 0
مەرجەکانی فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندنی بە سێ مەرج دۆلار لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەفرۆشێت.

تیجارەت باند. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، “دوای داواکاریمان بۆ پێدانی دۆلار بۆ گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی هاوشێوەی تەواوی فڕۆکەخانەکانی عێراق، کەمێک بەر لەئێستا لە بانکی ناوەندیەوە ئاگەدارکراینەوە کە بانکی  TBIیان راسپاردووە کە نوسینگەی فرۆشتنی دۆلار بەنرخی فەرمی لە هەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر بکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بۆ هەر گەشتیارێک پێنج هەزار دۆلار دەدرێت بە نرخی فەرمی کە 147هەزار دینارە بۆ 100 دۆلار، مەرجە کڕیار لەکاتی کڕینی دۆلاردا پاسپۆرت و ڤیزا و بۆڕدینگی پێبێت”.

ئاشکراشیکرد، “بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان تاوەکو دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ بازرگانان و کۆمپانیاکانی خۆراک و دەرمان یش دابین دەکەین”.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە