شێوازی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر گۆڕدرا

Monday 20 Feb 2023 317 0
شێوازی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر گۆڕدرا فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا پێویسته‌ گه‌شتیاران به‌ر له‌ 24 كاتژمێر له‌ گه‌شته‌كه‌یان نوسراوه‌ فه‌رمییه‌كان (پاسپۆرت، ڤیزا، بلیتی فڕۆكه‌) ڕاده‌ستی نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی (RT) بانك بكه‌ن، دوای گه‌شتنیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ بڕی دۆلاری دیاریكراو وه‌رده‌گرن.

فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "گه‌شتیار ده‌بێت به‌ر له‌ 24 كاتژمێر له‌ گه‌شته‌كه‌ی سه‌ردانی نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی (RT) بانك بكات له‌ شه‌قامی 40 مه‌تری له‌ هه‌ولێر، نوسراوه‌ فه‌رمییه‌كان (پاسپۆرت، ڤیزا، بلیتی فڕۆكه‌) ڕاده‌ست بكات، دواتر بڕی پاره‌ی دیناری عێراقی پێویست ڕاده‌ستی نوسینگه‌ی (RT)ی بانك ده‌كات و له‌لایه‌ن بانكه‌وه‌ گه‌شتیار پسوله‌یه‌كی پێ ده‌درێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، گه‌شتیار له‌كاتی هاتنی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ دوای ته‌سلیمكردنی بۆردینگ پاس و پسوله‌كه‌ بڕی دۆلاری دیاریكراو وه‌رده‌گرێت به‌ هه‌مان مه‌رجه‌كانی پێشو.

به‌گوێره‌ی بڕیارێكی بانكی ناوه‌ندی عێراق، له‌ سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان 100 دۆلار به‌ 132 هه‌زار دینار ده‌درێته‌ گه‌شتیاران و هه‌مو كه‌سێك ده‌توانێت تاوه‌كو حه‌وت هه‌زار دۆلار بكڕێت، به‌ مه‌رجی (هەبونی پاسپۆرت، هەبونی تیکت، تەواوکردنی بۆردینگ، گه‌شتیار پێویستە سه‌روی 18 ساڵ بێت، هه‌ر گه‌شتیارێك بۆی هه‌یه‌ ته‌نیا یه‌كجار له‌ مانگێكدا سود له‌م بڕیاره‌ وه‌ربگرێت).

له‌ بڕیاره‌كه‌ی بڕیاره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراقدا هاتوه‌، گه‌شتیار له‌ كاتی گه‌شتكردن بۆ ئه‌م وڵاتانه‌ سودمه‌ند نابێت له‌و بڕیاره‌ (ئێران، سوریا، لوبنان، كۆریای باكور).

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە