رێگه‌دان به‌هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی ته‌ماته و خه‌یار
تیجارەت بان: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، بڕیاردراوه به رێگه‌دان به‌هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی ته‌ماته و خه‌یار بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو و به‌مه‌به‌ستی هه‌رزانكردنی نرخه‌كه‌ی له‌بازاڕه‌كانی ناوخۆدا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، محه‌مه‌د كه‌ریم خه‌فاجی وه‌زیری كشتوكاڵ داوای له لیژنه‌ی پێنج ساڵه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ نرخ و هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان، كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ئه‌نجامبده‌ن.
محه‌مه‌د كه‌ریم خه‌فاجی رایگه‌یاندوه، راسپارده‌یان ده‌ركردوه به‌مه‌به‌ستی رێگه‌دان به‌هاورده‌كردنی ته‌ماته و خه‌یار بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ له‌ئێستادا به‌شی پێداویستییه‌كانی رۆژانه ناكات و نرخه‌كه‌شی له‌بازاڕه‌كاندا به‌رزبوه‌ته‌وه.
کەناڵی تیجارەت بان لە تێلیگرام جۆین بکە
باسی له‌وه‌شكردوه، "وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، ئه‌ركی پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی له‌لایه‌ك و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ره له‌لایه‌كی دیكه‌وه".
وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق ئاشكراشیكردوه، "گه‌یاندنی به‌رهه‌می ناوخۆ بۆ بازاڕه‌كان دواكه‌وتوه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆكار بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌روبومه‌كانی ته‌ماته و خه‌یار، له‌ئێستاشدا به‌گشتی به‌رهه‌می جوتیارانی ناوخۆ له‌بازاڕه‌كاندا كه‌مه، بۆیه ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، رێگه به‌هاورده‌كردنی به‌روبومه‌كان بده‌ین".
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین