هەلی کار بۆ دەرچووانی سێ بەش رادەگەیەندرێت

Tuesday 5 Oct 2021 527 0
هەلی کار بۆ دەرچووانی سێ بەش رادەگەیەندرێت قایمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ چەند هەلێکی کاری راگەیاندووە بۆ کۆمپانیای (heed ful) لە کێڵگەی غازی کۆرومۆر لە سنووری قەزاکە لە بوارەکانی ئەندازیاری "نەوت، میکانیک و  کارەبا".

  
بە پێی هەواڵی تیجارەت ‌بان، بە گوێرەی مەودا میدیا، راگەیەندراوەکەدا هاتووە "کۆمپانیای هیت فول (heed ful) لە کێڵگەی غازی کۆرومۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ پێویستی بە ئەندازیاری ( نەوت، میکانیک، کارەبا)هەیە.". 
  
ئاماژە بەوەشکراوە "دەرچوانی ئەو بەشانەی سەرەوە ئەگەر خوازیاری کارکردنن پێویستە لەماوەی دوو رۆژدا سیڤی و داواکاری پێشکەشی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ یان بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی قادرکەرەم بکەن بەمەبەستی چاوپێکەوتن و وەرگرتنیان لە کۆمپانیای نابراو".
  
چەند خاڵێکی دیکەش خراوەتەڕوو ئەوانیش:
  
- تەنها سیڤی بەشەکانی ئەندازیاری ( نەوت، کارەبا، میکانیک) وەردەگیرێت.  
  
-پێویستە داواکاری و سیڤی پێشکەش بکرێت لە ماوەی دوو ڕۆژدا.  
  
- ئەولەویەتی وەرگرتن بۆ ئەو کەسانەیە کە خەڵکی سنووری قادرکەرەم یان چەمچەماڵن.  
  
- لەماوەی دوو ڕۆژدا (سێشەممە ، چوارشەممە) سیڤیەکان وەردەگیرێت.  

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە