لە دهۆک چەند شوێنەوارێکی دیرۆکی دۆزرانەوە

Monday 25 Oct 2021 251 0
لە دهۆک چەند شوێنەوارێکی دیرۆکی دۆزرانەوە بەڕێوەبەری شوێنەواری دهۆک، لە پرێس کۆنفرانسێکدا دۆزینەوەی کۆمەڵێک شوێنەواری مێژوویی لە سنووری دهۆک ڕاگەیاند کە یەکیان لە ئاستی جیهانیدا بە شوێنەوارێکی کۆن و دێرین دێتە ئەژمار.

تیجارەت ‌بان، بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری دهۆک، ئەمڕۆ یەکشەممە 24/10/2021 لە پرێس کۆنفرانسێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "لە ماوەی ڕابردوودا دوو زانکۆی ئیتالی و ئەڵمانی زۆر هاوکارمان و لەم پێوەندییەدا توانیویانە هەزار و 690 جێگەی شوێنەواری تۆمار بکەن".

 

بەڕێوەبەری شوێنەواری دهۆک گوتیشی: "ئەمڕۆ دەرەنجامی هەندێک گەڕان و پشکنین ڕاگەیەندراون کە بەرچاوترین شوێنەوارن لە ماوەی 200 ساڵی ڕابردوودا کە لە ئەنجامی هەڵکۆڵین و پشکنینی زانستی و زانکۆ بیانییەکان بەدەست دۆزراونتەوە کە بریتین لە دوو نەخشی هەڵکۆڵکدراو کە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی ئاشوورییەکان و دوو هەزار ساڵ بەرلە ئێستا دەگەڕێتەوە، دیسان لە سنووری قەزای شێخان لە نزیکی شوێنەواری خنس، شوێنەوارێکی دیکە دۆزراوەتەوە کە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی پاشا سانحاریب دەگەڕێتەوە و هاوکات بەپێی لێکۆڵینەوەکان شوێنەواری کارگەیەکی دروستکردنی مەی دۆزراوەتەوە کە گەورەترین کارگەی دروستکردنی مەیە لە میزۆپۆتامیا و لە ئاستی جیهاندا بە یەکێک لە کۆنترین کارگەکان دێتە ئەژمار".

 

ئاماژەی بەوەش کرد: "دوای کەرتی نەوت و گەشتیاریی کشتوکاڵی، شوێنەوار کەرتێکی گرنگە و بەوەش دڵخۆشین لە هەرێمی کوردستان و بەگشتی و پارێزگاری دهۆک بەتایبەتی شوێنەواری زۆر گرنگ هەن و ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە کوردستان لە هەر سەردەمێکدا جێگەی پێکەوەژیان بووە و یەکێکە لە شوێنە کەونارەکانی شارستانییەت".

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە