ژنە كوردێك بە باشترین مامۆستای جیهان هەڵبژێردرا

Monday 1 Nov 2021 398 0
ژنە كوردێك بە باشترین مامۆستای جیهان هەڵبژێردرا رێكخراوی یونسكۆ مامۆستا سورەیا موتەهەرنیای لە شاری بیجار بە باشترین مامۆستای جیهان هەڵبژارد.

تیجارەت ‌بان، مامۆستا سورەیا موتەهەرنیای مامۆستای ماتماتیك و زمانی فارسی و هونەر و زانستی خوێندنگەی سەرەتایی 14ی خورادادە، جگە لەوەش زۆر جار ھاوكاری خوێندكارانی كردووە لە دابینكردنی پارە و چارەسەری پزیشكی.



مامۆستا سورەیا موتەهەرنیای دەڵێت: "سێ پاڵنەری سەرەكی هەیە لە ژیانیدا كە بریتین لە، خوێندن، گرنگیدان بە لاوازەكان و خواستی رۆڵگێڕان لە برەودان بە كۆمەڵگە".



دەشڵێت، "كە زانكۆم تەواوكرد لە گوندێكی دوورەدەستی پارێزگای سنە- ی پایتەختی كوردستان بووم بە مامۆستا، هەر لەوێش یەكەم ھەوڵی  تیمار كردنمدا كە كچێكی گەنج بوو لە سووتانی ماڵەكەیاندا سووتا بوو".



ئەو پێی وایە كە گەورەترین دەستكەوتی كەمكردنەوەی ژمارەی رێژەی نەخوێندەوارییە بۆ نزیك  ژێر سفر، بۆ ماوەی دوو ساڵیش یەك لەدوای یەك بە باشترین مامۆستا لە ئێران دەستنیشانكراوە.

امتیاز مطلب: 100%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە