دیداری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەل سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی هەرێم
مەهدی سەفەری، جێگری دیپلۆماسی ئابووری وەزارەتی دەرەوە و شاندی هاوڕێی کە سەفەری هەولێریان کردووە، پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 17 ی خەزەڵوەر لە شوێنی ژووری بازرگانی هەرێم لە هەولێر لەگەل بەڕێز دکتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆک و ئەندامی ئەو ژوورە دیداریان کرد.
لە ئەو دیدارەدا کە بەڕێز نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێرش ئامادە بوو لایەنەکان رێکارەکانی گەشە و تۆکمە کردنەوەی هاوکارییە بازرگانییەکان و تۆکمە کردنەوەی پێوەندی دوولایەنەکانی تاوتوێ کرد و لەسەری باسیان کرد، هەروەها لە ئەو دیدارەدا ئەندامەکانی ژوورەکە ڕا و پێشنیارەکانی خۆیانیان لەسەر تۆکمە کردنەوەی پێوەندی بازرگانی و ئابووری پێشکەش کرد.
مەهدی سەفەری ئامادەیی ئێان بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی چالاکییەکان و دانوستانی دوولایەنە لە بوارە جیاوازەکانی ڕاگەیاند.
بەڕێز دارا جەلیلیش ئامادەیی بازرگانەکانی هەرێم بۆ بەدی هێنانی ئەو کارەی ڕاگەیاند و داوای ئاسانکاری کاروبار لەلایەن بەرپرسانی ئێرانیی دەروازە سنوورییەکان لە ئەو بارەوە و چارەسەر کردنی لەمپەرەکانی کرد./مێهر
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- عێراق پێنج سهد ملیۆن دۆلار دهداتهوه ئێران
- وضعیت صادرات دام زنده در سال ۱۴۰۱ چگونه خواهد بود؟
- گفتوگۆکانی ڤییەننا تمەنی ئێرانی دەبوژێنێتەوە
- تصمیم اقلیم کردستان برای تبدیل شدن به مرکز بازرگانی
- مهرجهکانی سەفەر بۆ ووڵاتی ئێران
- مهرجهكانی هێڵی ئاسمانی عێراق بۆ گهشتكردن
- هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمهریکا بەرزدەبێتەوە
- هەناردەی نەوتی عێراق له سەدا 1.3 لەسەر ئاستی مانگانە بەرزبووەتەوە
- داهاتی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاشکرا بوو
- ڤیزای ئێران بۆ هەرێم و عێراق ئازاد نەكراوە