ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەو کەسانەى دەیانەوێت گەشت بکەن
تیجارەت بان: تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی سلێمانی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، بەپێی ئەو ڕێنماییانەى پێیان گەیشتووە، لەکاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە هەر کەسێک گەشتبکات، پێویستە هەردوو ژەمەکەی ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارهێنابێت و پشکنینی PCRی کردبێت.
ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەم بڕیارە وەک خۆی جێبەجێدەکرێت و هیچ ڕێنماییەکیان پێنەگەیشتووە، کە هەڵوەشابێتەوە، ئەگەر شتێکی وا هەبێت، بێگومان زوو بەدەستیاندەگات و بۆ ڕایگشتی ڕادەگەیەنن.
باسی لەئەوەشکرد، ئەگەر کەسێک لەدەرەوەی عێراقەوە بگەڕێتەوە و ڤاکسینی بەکارنەهێنابێت ئاساییە ڕێگەی پێدەدرێت، بەڵام دەبێت پشکنینی PCRی هەبێت، بۆئەوەی دڵنیابنەوە لەوەی تووشبووی کۆرۆنایە یاخود نا.
ئەمە لەکاتێکدایە تاکو ئێستا لەسەدا ١٧ی هاوڵاتییانی عێراق ڤاکسینی کۆرۆنایان بەکارهێناوە، ئەم بڕیارەش کاریگەری بۆسەر کەمبوونەوەی گەشتە ئاسمانییەکان دەبێت./خەڵک
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین