وڵاتێک ناوه‌ندیى هاوبه‌شى بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم دەکاتەوە

Tuesday 30 Nov 2021 591 0
وڵاتێک ناوه‌ندیى هاوبه‌شى بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم دەکاتەوە وته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانیى حکوومه‌تى هه‌رێم رایگەیاند، دوای ئەوەی ئیسپانیا ناوەندی بازرگانی ئیسپانی-کوردستانی بۆ کارووباری بازرگانی کردەوە، بڕیاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا، وڵاتێکی عەرەبی ناوەندی بازرگانی خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکاتەوە.

تیجارەت ‌بان: فه‌تحى محەمه‌د وته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى باسی لەوەکردووە، لە ئێستادا حکومەتی سعوودیە بڕیاریداوە بە کردنەوەی ناوەندی بازرگانی سعوودیە-هەرێمی کوردستان و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکرێتەوە.


وته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا ٢٢ وڵات ناوەندی بازرگانییان له‌ هه‌رێمى کوردستان کردووەته‌وه.

 

لەبارەی گرنگی ئەم ناوەندە بازرگانییەی وڵاتان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، فەتحی محەمەد ئەوەی خستەڕوو، کردنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌روازانه‌ به‌ ڕووى کوردستاندا زۆر گرنگ و پێویسته‌ بۆ فراوانکردنى مه‌وداى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاوبه‌شى پێکردنى به‌رهه‌مه‌کانى ئێمه‌ له‌و پێشانگا ئابوورییانه‌ى که‌ ساڵانه‌ ده‌کرێنه‌وه.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە