لیرەی تورکی ریکۆردی نوێی لە داکەوتن تۆمارکرد

Saturday 4 Dec 2021 505 0
لیرەی تورکی ریکۆردی نوێی لە داکەوتن تۆمارکرد دوای بڵاوبوونەوەی داتاکانی رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا، بەهای لیرە جارێکی دیکە ریکۆردی نوێی لە داکەوتن تۆمارکرد.

بتیجارەت ‌بان: بە گوێرەی داتاکانی پێگەی بلوومبێرگ، لە مامەڵەکانی رۆژی هەینیدا، بەهای دراوی تورکی بەرامبەر دۆلارێک بۆ ئاستی 13 لیرە و 87 قوروش دابەزی. ئەمەش نزمترین ئاستە لە مێژووی دراوی تورکی دا تۆمارکرابێت.

 

هۆکاری ئەو دابەزینە بەرچاوەش بۆ بڵاوبوونەوەی داتاکانی رێژەی هەڵاوسانی وڵاتەکە دەگەڕێتەوە، کە رێژەی هەڵاوسان لە مانگی تشرینی دووەمدا لەسەر بنەمای ساڵانە بۆ 21.13% بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لە سێ ساڵی رابردوویدا.

 

هەروەها ئاژانسی فیتچ بۆ پلەبەندی ئابووری پێشبینییەکانی لەبارەی گەشەی ئابووری تورکیا لەمساڵدا لە 10.5% بۆ 9.2% دابەزاند، دیدگای داهاتووی ئابووری وڵاتەکەشی بۆ ئاستی نەرێنی دابەزاند.

 

ئەمە لە کاتێکدایە، لە دەسپێکی ئەمساڵەوە بەهای لیرەی تورکی زیاتر لە سەدا 80ـی بەهاکەی لەدەستداوە، بە تایبەت دوای ئەوەی بانکی ناوەندی تورکیا بە پشتیوانی ئەردۆغان رێژەی سوودی دابەزاند.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە