بەغدا خاڵی گومرکیی لە نێوان ھەرێم و پارێزگاکانی عێراق داناوە"

Saturday 19 Feb 2022 313 0
بەغدا خاڵی گومرکیی لە نێوان ھەرێم و پارێزگاکانی عێراق داناوە ماوەی چەند ڕۆژێکە حکوومەتی بەغدا خالی گومرکیی لە ھەموو ئەو دەروازانەی دەچنەوە پارێزگانی ناوەڕاست و باشووری عێراق داناوە و بەرپرسێکی وەزارەتی بارزگانییش دەڵێت، وەزارەتی بازرگانی و حکوومەتی عێراقمان ئاگادار کردووەتەوە بۆ لابردنیان.

تیجارەت بان، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەیەکە حکوومەتی عێراق خاڵی گومرکیی لەنێوان پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێراق داناوە و باجی خستووەتە سەر ئەو بەرھەم و کەلوپەلانەی لە ھەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی ناوچەکانی دیکەی عێراق دەکرێن، پێشتریش ئەو کێشەیە ھەبووە و چارەسەر کراوە، بەڵام دیارە دیسان خالی گومرکییان داناوە.''

 

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی دەڵێت: "ھاوردەکردنی ھیچ کەلوپەلێک قەدەغە نییە، بەڵام باجیان لێ وەردەگیرێت، ئەمەیش ھۆکارە بۆ زیانگەیاندن بە بازرگانان و ئابووریی ھەرێمی کوردستان، چونکە ئەو کەلوپەلانەی ھاوردەی ناوچەکانی دیکەی عێراق دەکرێن، لەسەر سنوور باجیان لێ وەردەگیرێت و نابێت دووبارە باجیان بخرێتە سەر.''

 

نەوزاد شێخ کامیل ڕوونی کردەوە: "وەزارەتی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان، بازرگانیی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە بۆ لابردنی ئەو خاڵە گومرکییانە و ئاساییکردنەوەی ڕەوشەکە، ھەروەھا لە ڕێگەی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە لە بەغدا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ ئاگادار کراوەتەوە، چونکە ناکرێت لە یەک وڵاتدا ڕێگە بە ھاوردەکردنی کەلوپەل بگیرێت و دووبارە باجیان لێ وەربگیرێت.''

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە