ئەیوان، بووکی زاگرۆس؛ شوێنێک بۆ گەشتی نەورۆزی

Saturday 12 Mar 2022 386 0
ئەیوان، بووکی زاگرۆس؛ شوێنێک بۆ گەشتی نەورۆزی ئەگەر بیستبێتتان کە پارێزگای ئیلام بووکی زاگرۆس و ئەڵماسی زاگرۆسە، بێ گومان شاری ئەیوان یەکێک لە جوانترین شوێنەکانی ئەو پارێزگایەیە کە تێکەڵێک لە مێژوو و سروشتی شوێنێکی زۆر چاکە بۆ سەفەری نەورۆزی.

 تیجارەت، شاری ئەیوان بە حەشیمەتێکی 60 هەزار کەسی دەتوانێت ناوەندی کەلهوڕستان و شوێنی نیشتەجێ بوونی خەڵکی کەلهوڕ زمانی پارێزگای ئیلامە کە لەگەڵ شارەکانی گێلانی ڕۆژاوا لە اپرێزگای کرماشان و شاری چەرداوڵ لە ئیلام، لەگەڵ سەرپێڵی زەهاو و قەسر شیرین و ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا، ناوەندی ئێڵی کەلهوڕە و خاوەن فەرهەنگ و نەریت و چێشتی جۆراوجۆر و ئاسەواری مێژوویی فراوانە.

 

ئیوان بە ناوەندی شێعر و ئەدەب و هونەریش ناسراوە و شاعێرانی سەردەمی نادرشای ئەو ناوچە بە ناوەکانی شاکە و خان مەنسوور ناوبانگی جیهانیان هەیە و جگە لە ئەوە بواری فەرهەنگی و ئەدەبی، ئەیوان شارێکی پڕ لە شوێنەواری مێژوویی و سروشتییە کە بەشێکی زۆر لە جوانییەکانی ئیلامی لە خۆ گرتووە.

 

لە شوێنە گەیشتیارییەکانی شاری ئەیوان دەتوانین ئاماژە بکەینە:

 

ئاگرگەی سیاهگەل

ئاگرگەی سیاهگەل لە 25 کیلۆمەتری شاری ئەیوان لە بەشی زرنە لە 15 کیلۆمەتری باشووی ڕۆژاوای گوندی سەرتەنگ و لە رێگای ڕووباری خرۆشانی کەنگیری شاری ئەیوانە. ئەو ئاگرگە کە لەسەر چوا کۆڵەکە دانراوە. دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان و یەکێک لە ئاگرگەکانی سەردەمی پێش ئیسلامە کە وەکوو خۆی ماوە. ئەو ئاگرگە کە تا سەردەمی سەفەویییەکان گڕابوو، لە چوار لاوە داڵانی بۆ زیارەتکارانی زەڕتەشتیان بە دەوری ئاگری پیرۆز بووە. لە پاڵ ئەو بینایە کانزای بەردە خەڵووز هەبووە کە بە ئەو هۆیەوە ڕەنگی خاکی ئەو ناوچە ڕەش بووە و هەر بۆیش ناوی سیاهگەلی لەسەر نراوە.

 

تاقی شیرین و فەرهاد

تاقی شیرین و فەرهاد بۆ هۆگرانی مێژوو، بیرهێنەرەوەی ئەفسانە کۆنەکانی باستان و نمانەی گیانفیدایی و ئاسایش خوازی فەرهاد بۆ شیرین ناوی دەرکردووە. بە پێی گێڕانەوەی خەڵکی ئەو ناوچە، بینای تاق لە کاتی پەڕینەوەی شیرین و فەرهاد لە ئەو ناوچە بینا نراوە و وایان گێڕاوەتەوە کە فەرهاد لە کەمتر لە نیم ڕۆژدا بۆ حەسانەوەی شیرین ئەو بیانیەی کردووەتەوە و هەر بۆیەشە کە خەڵکی خۆجەیی ئەو بینا بە ناوی تاقی شیرین دەناسێت.

 

تاڤگەی حەوت براڵەی پلیە

یەکێک لە شوێنەوارە سروشتییەکانی ئەیوان، تاڤگەی حەوت براڵەی پلیەیە کە وەکوو حەوت برای ئەفسانەیی دەست لە دەستی یەک لە بەرچاوی بینەرانەوە خۆیان دەنوێنن. تاڤگە حەوت براڵەکەی پلیە بە 25 مەتر پانایی تەنیا بەشیک لە جوانییەکانی ئەو ناوچەیەیە.

 

بینای مەزارگەی حاجی حازر

بوقعەی حاجی حازر (د.خ) لە پاڵ ڕێگای سەرەی ئیلام-کرماشان و لە 55 کیلۆەمتری شاری ئیلامە.

 

گوندی ساتیان

ساتیان یەکێک لە گوندەکانی پارێزگای ئیلامە کە لە گوندی نەبوەتی بەشی ناوەندی شاری ئەیوان هەڵکەوتووە. گوندی ساتیان لە 7 کیلۆمەتری شاری ئەیوان هەڵکەوتووە و پێکهاتەیەکی جوانی هەیە. خەڵکی گوندەکە وەرزێری و ئاژەڵدارن و هەروەها کری چنینی ڕایەخ دەکەن./مێهر

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە