ھەر کۆمپانیەک ئاژەڵ لە دەرەوە ھاوردە بکات حکوومەت باجی لەسەر لادەبات

Wednesday 18 May 2022 288 0
ھەر کۆمپانیەک ئاژەڵ لە دەرەوە ھاوردە بکات حکوومەت باجی لەسەر لادەبات بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم ئاشکرایکرد، لەپێناو دابەزاندنی نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ٨٠ ڕۆژ ھەر کۆمپانیەک ئاژەڵ بۆ سەربڕین ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکات باجی ڕسوماتی لەسەر ھەڵدەگیرێت ئەمەش لەپێناو دابەزینی نرخی گۆشتە لە بازاڕ.

به گزارش تجارەت بان، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ماوەیەکە نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەرەو ھەڵکشانە و لەھەندێ شوێن زۆر بەرزە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پلانی ھەیە بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت، بڕیاریداوە ھاوکاری بازرگانان بکات بۆ ھاوردەکردنی ئاژەڵ لە وڵاتانی جیھان بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر بازاڕ ھەبێت و زۆرتر لە خواست گۆشت بخرێتەوە بازاڕەوە".

 

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی دەشڵێت: "حکوومەت باج و ڕسومات لەو بازرگان و کۆمپانیانەی ئاژەڵ ھاوردە دەکەن وەرناگرێت، ئەوەش لەپێناو کۆنتڕۆڵکردنی نرخی گۆشتە لە بازاڕ و دابەزینی بۆ ئاستی پێشوو".

 

نەوزاد کامیل ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور لەسەر ئاستی جیھانە و پەیوەندی بە ھەرێمی کوردستانەوە نیە، بەڵام وەک ھاوکاریەک ئێمە لە ماوەی ٨٠ ڕۆژدا ھەر کۆمپانیەک ئاژەڵ لە دەرەوە ھاوردە بکات ڕسوماتی باجی لەسەر لادەبەین و ھاوکار دەبین بۆ ھێنانی ئەو ئاژەڵانەی بۆ سەربڕین ھاوردەی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان دەکرێن".

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە