هونەرمەندی کوردستانی خەڵاتی فیلمی بەڵگەیی ئەمریکای بردەوە

Sunday 22 May 2022 338 0
هونەرمەندی کوردستانی خەڵاتی فیلمی بەڵگەیی ئەمریکای بردەوە سەرۆک حەوزەی هونەری کوردستان وتی: خەڵاتی باشترین وێنەهرڵگری فیلمی بەڵگەیی فێستیڤاڵی "ئارکۆلۆژی" ئەمریکا بەخشرایە هونەرمەندی کوردستانی.

تیجارەت بان: ئەمین مورادی ڕایگەیاند: زانیار لوتفی هونەرمەندی کوردستانی بە فیلمی "پەریزاد" لە دەرهێنانی مەهدی ئیمانی شەهمیری، خەڵاتی وێنەهەڵگریی فیلمی بەڵگەیی نۆزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی Archaeology شاری یوجنی ویلایەتی ئورگانی ئەمریکای بردەوە.

 

ناوبراو زیادی کرد: فیلمی بەڵگەیی پەریزاد بە ڕوانینێکی دڵدارانە و وێنەگەلێکی نموونە، یەکێک لە هونەرە دەستییەکانی ژنانی گوندی چاشمی پارێزگای کرمان دەناسێنێت.

 

مورادی وتیشی: ئەو بەڵگەفیلمە هەوڵەکانی پیرەژنێکی گوندی و تەنیا لە گوندی چاشم لە باکووری شەهمیرزاد دەگێڕێتەوە کە خەریکی چنینی جۆرێکی گڵێمە بە ناوی گلیج کە بەس لە ئەو گوندە چێ دەکرێت و لە شوێنەکانی دیکە لەبیر کراوە.

 

زانیاری لوتفی دەرهێنەر، فیلمهەڵگری لەدایک بووی ساڵی 1360 و دەرچووی قۆناغی کارناسی باڵا لە زانکۆی هونەری تارانە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە