فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى داخرا

Tuesday 24 May 2022 350 0
فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى داخرا فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانى به‌هۆى خۆڵبارینى چڕه‌وه‌، به‌ ته‌واوه‌تى داخرا و گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێریش دوا خران.

تیجارەت بان: به‌رپرسانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانى، بڕیاریان داوه‌ به‌هۆى خۆڵبارینى چڕه‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ى كه‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌، فڕۆكه‌خانه‌ به‌ ته‌واوه‌تى دابخه‌ن.

 

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ و هه‌ر به‌هۆى ئه‌م خۆڵبارینه‌وه‌، گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر تا كاتژمێر 1ى نیوه‌ڕۆ، دوا خران.

 

له‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌وه‌ 23/5/2022، شه‌پۆلێكى چڕى خۆڵبارین پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى گرتووه‌ته‌وه‌، مه‌وداى بینین له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان كه‌م بووه‌ته‌وه‌.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە