کەی هاتووچۆی گەشتياری لە مەرزی سەيرانبەن دەستپێدەکات؟

Saturday 4 Jun 2022 353 0
کەی هاتووچۆی گەشتياری لە مەرزی سەيرانبەن دەستپێدەکات؟ هەرچەندە بەرپرسانی ئێرانی ئاماژە بەوەدەكەن: كە لە سبەی شەممە 4/6/2022 لە مەرزی سەیرانبەن لە سنووری قەزای پێنجوێن دەستدەكرێت بە هاتووچۆی گەشتیاری، بەڵام قایمقامی قەزای پێنجوێن جەخت لەوەدەكاتەوە كە تائێستا لەلایەن پرێزگاری سلێمانی و وەزارەتی ناوخۆ و داراییەوە هیچ ئاگادارییەكیان بۆ نەناردوین بۆ دەستكردن بە هاتووچۆی گەشتیاری لەو مەرزەوە.

تیجارەت بان: سەرپەرشتیاری فەرمانداریی شاری بانە لە خۆرهەڵاتی كوردستان رایگەیاندووە، كە ئامادەكاری و ئاسانكاری كراوە بۆ ئەوەی لە سبەی شەممە 4/6/2022 لەمەرزی سەیرانبەن هاتووچۆی گەشتیاری دەستپێبكەن و گەشتیاران دەتوانن بە بەڵگە و موڵەتی یاسایی و ناسنامە لە دەروازەی سەیرانبەنەوە بڕۆنە هەرێمی كوردستان.

 

لای خۆیەوە زانا ڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: ڕاستە ئێمەش ئاگاداری وەها هەواڵێكین كە بڵاو بووەتەوە بەڵام لەڕووی ئیداری و فەرمییەوە تا ئێستا نە لەلایەن پارێزگاری سلێمانی یاخود وەزارەتی ناوخۆ یان وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە ئاگادار نەكراوینەتەوە كە هاتووچۆی گەشتیاری لەو مەرزەوە دەستپێدەكات، بۆیە ئێمە هیچ ئامادەكارییەكمان نەكردووە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران لەڕێگەی ئەو دەروازە سنورییەوە.

 

مەرزی سەیران بەن كە دەكەوێتە سنووری قەزای پێنجوێن و هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە ساڵی 2001 ەوە وەكو دەروازەیەكی نافەرمی كراوەتە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا ئەنجام دەدرێت لە مانگی نیسانی ساڵی 2019 لەلایەن دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق مەرزی سەیرانبەنی بە مەرزێكی فەرمی ناساندرا، بەڵام دواتر بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێك لە رێكارەكانی ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان و گەشتیاران و بازرگانان دواكەوت، ساڵی رابردووش شاندێكی حكومەتی هەرێم و وڵاتی ئێران لە شاری بانە كۆبوونەوە، بڕیاریاندا لەدوای ئاساییبونەوەی دۆخی كۆرۆنا جگە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی هاتووچۆی گەشتیاریشی تیادا ئەنجام بدرێت، بەڵام تائێستا ئەو بڕیارە نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

مەرزی سەیرانبەن، روبەرەكەی 44 دۆنمە، دەكەوێتە رۆژئاوای شاری بانە لە پارێزگای سنە و لە ساڵی (2001) ـەوە وەكو دەروازەیەكی نافەرمی كراوەتە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا ئەنجام دەدرێت.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە