سروشتى جوانی کوردستان لەناو تابلۆكانی هونەرمەندێك/وێنە
تیجارەت بان: هادى فەتاح، كە هونەرمەندێكی دەستڕەنگی شارى سلێمانییە و دەرچووى ئامادەیى کشتوکاڵە، لەوبارەیەوە بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “دواى خانەنشینبوونم، دەستم داوەتە کێشانەوەى تابلۆى سروشتى ناوچە جیاجیاکانى کوردستان، کە زیاتر لەسەر داواکاریى خەڵک دروستیان دەكەم”.
گوتیشى: “لەو کارەمدا وێڕاى ئەوەى دەمەوێت بەهۆیەوە بەشێکى گوزەرانى ژیانم دابین بکەم، دەشمەوێت جوانییەکانی سروشتى کوردستان لەناو ماڵەکان، یان شوێنی کارى هاووڵاتییان پێشانى خەڵک بدەم، بۆ ئەوەى لە ڕێگەی تابلۆکەوە چێژ لە تەماشکردنی سروشتى وڵاتەکەمان وەرگرن و لەبەرچاویان بێت”.
ئەو باسى لەوەش کرد کە لە کێشانى تابلۆدا زۆر وردەکارى دەکات، بە جۆرێک کە کێشانى تابلۆ هەبووە ماوەى یەک هەفتەى پێویست بووە.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین