50 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی حەسەن زیرەک تێدەپەڕێت

Sunday 26 Jun 2022 337 0
50 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی حەسەن زیرەک تێدەپەڕێت کاتێک باس لە هونەری میوزیک و گۆرانیی کوردی دەکرێت، یەکێک لە ئەستێرە هەرە درەوشاوەکانی، حەسەن زیرەکە کە ئەمڕۆ 50 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندەدا تێدەپەڕێت.

تیجارەت بان: حەسەن زیرەک لە 29ـی تشرینی دووەمی 1921 لە دایکبووە، دوو بۆچوونی جیاواز لەبارەی زێدی ئەو هونەرمەندە هەن، یەکێکیان بۆ بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی دەگەڕێننەوە، ئەوی دیکەشیان بۆ گوندی هەرمێلەی سەقز. جگە لە گۆرانیی گوتن، حەسەن زیرەک تێکست و ئاوازی بۆ گۆرانییەکانیشی داناوە، بەهۆی دەنگە خۆش و هونەرە بەرزەکەیەوە، لە هەرچوار پارچەی کوردستان ناسراوە، بەتایبەتیش لە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان.

 

ئەو هونەرمەندە لە تەمەنی منداڵییەوە گۆرانی گوتووە و بەهۆی ئەوەی لێهاتوو بووە، بە زیرەک ناسراوە. بەهۆی رووداوێکەوە رووی کردووەتە باشووری کوردستان، لە 1953 دەچێتە بەغدا و هونەرمەند عەلی مەردان دەبینێت و، بۆ یەکەمجار دەنگی لە رادیۆی بەغدا تۆمار دەکرێت. دواتر چەندین بەرهەمی دیکەی لەو رادیۆیە تۆمارکردووە و، ئەوەش هۆکارێکی دیکەی بەنێوبانگبوونی بووە.

 

هونەرمەند حەسەن زیرەک لە 1958 گەڕاوەتە ئێران و لە رادیۆی تاران، کرماشان و تەورێز گۆرانی گوتووە، هەر لەو ساڵەدا، میدیا زەندی، میدیاکاری کورد دەناسێت و ژیانی هاوژینی لەگەڵدا پێکدەهێنێت و دوو منداڵیان دەبێت.

 

زیرەک شیعری بەشێک لە شاعیرانی کوردی لە بەرهەمەکانیدا بەکارهێناوە، لەوانە نالی، وەفایی، پیرەمێرد، هێمن، سەید کامیل ئیمامی، کوردی و هەردی.

 

لە بەرهەمە بەنێوبانگەکانی ئەو هونەرمەندە، "نەورۆز"، "وەک قومری"، "کەتانە"، "هەی نار"، "کرماشان شاری شیرینم"، "ئەمان دکتۆر" و "ئەسمەر"ن.

 

زیرەک لەگەڵ ژمارەیەک لە هونەرمەندان گۆرانی گوتووە، یەکێک لەوانە فاتیمە زەڕگەری، گۆرانیبێژی ئازەری بووە و پێکەوە گۆرانیی "بێ دکتۆر"یان تۆمارکردووە.

 

لە دوای کۆچی دوایی حەسەن زیرەک لە 26 حوزەیرانی 1972 و بە خاکسپاردنی لە بۆکان، ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان بەرهەمەکانیان گوتووەتەوە، بەشێکیش لاسایی دەنگی دەکەنەوە، لەوانە ئێحسان زیرەک.

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە