بۆ فیلمی حەوت سەمفۆنیای زاگرۆس

کوردێک خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بەڵگەمەندی فستیڤاڵی مسکۆی بردەوە

Monday 4 Jul 2022 318 0
کوردێک خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بەڵگەمەندی فستیڤاڵی مسکۆی بردەوە خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی دیکۆمێنتاریی فستیڤاڵی مسکۆ پێشکەش کرایە پەرویز رۆستەمی بۆ فیلمی حەوت سەمفۆنیای زاگرۆس.

تیجارەت بان: لە کۆتایی فستیڤاڵی فیلمی مسکۆ خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بەڵگەمەند بەخشرایە دەرهێنەرێکی کورد.

 

پەرویز ڕۆستەمی پێشتر لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر وتبووی: فیلمی دیکۆمێنتاریی حەوت سامفۆنیای زاگرۆس کارێکە لە سەر حەوت مەقامی مۆسیقایی یەکێک لە کۆنترین ئامێرەکانی مۆسیقای کوردی واتا شمشاڵ؛ کە بە شێوازێکی جیاواز لە سەری کار کراوە.

 

 

 

ئەوەشی وتبوو کە ڕەقەمی حەوت لە هەموو ئایین و ئایینزاکاندا پێگەیەکی تایبەتی هەیە و لە نێو کوردەکانیشدا فەلەسفەیەکی تایبەتی هەیە و لەم بەڵگە فیلمەدا تێکەڵ دەبێت بە حەوت مەقامی مۆسیقایی کۆنترین ئامێری مۆسیقایی کوردی واتا شمشاڵ.

 

ڕۆستەمی ئاماژەی دا کە ئەم بەڵگە فیلمە لە سەر ژیانی ژەنیارێکی گەڕۆکی ئامێری شەمشاڵە کە تەمەنی 85 ساڵە و لەم فیلمە دێکۆمێنتاریەدا ئێمە لە ژیانی ئەم کەسایەتیەوە دەچینە ناو ئەو حەوت مەقامە مۆسیقاییە ./ئاژانسی هەواڵی مێهر

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە